له‌ سلێمانی تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیرده‌كرێت بەفێڵ بایی ٣٩ دەفتە دۆلار موبایلی بردووه‌

28.08.2019
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ چوار شه‌ممه‌ 28ی ئاب مقدم ئەکرم قادر، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کارو چالاکییەکانی سەرجەم بەش ‌و بنکەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبەرواری 2019/8/18 تا 2019/8/26 بەمشێوەیە ڕاگەیاند:
- پاش ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی ئافرەتێک بەدەمانچە خۆی کوشت، لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و دەرکەوت کە کەسێکی نەزانراو نامەی بۆ موبایلی برای ئافرەتەکە ناردووەو بەخراپە باسیکردووەو ئەو نامانە بۆتە هۆی ئەوەی کە ئافرەتەکە خۆی بکوژێت.
دواتر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە توانرا ئەو کەسە بدۆزرێتەوەو بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٨ لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیربکرێت. پاش وەرگرتنی وتەی تۆمەتبارو فەرمانی دادوەر، توانرا تۆمەتباری دووەم دەستگیربکرێت.
- مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن کە ماوەی ساڵێکە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوەو بەفێڵ بایی ٣٩ دەفتە دۆلار موبایلی بردووەو پارەکەی نەداوە بەخاوەنەکەی.
لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٥٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.
له‌باره‌ی چالاكی به‌شی پۆلیسی ناوشار رۆژهه‌ڵات – رۆژئاوا مقدم ئەکرم قادر ڕایگه‌یاند ده‌ستگیرکردنی‌ 60 تۆمه‌تبار به‌پێی ماددکانی (405/31، 406/31، 431، 432، 433، 430، 421، 477، 480، 456، 498، 489، 453، 21ی چه‌ک، 2ی موبایل، 22و 23ی هاتوچۆ، 388، 386).
-له‌چالاکییه‌کی بنکه‌ی پۆلیسی سه‌رادا که‌ سه‌ردانی یانه‌و کافتریاو شوێنه‌ گشتییه‌کانیان کردبو، 3یانه‌و نادی مه‌یخواردنه‌وه‌ داخران که‌ پابه‌ند نه‌بون به‌رێنماییه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرکراوه‌ به‌سه‌ر 167 چه‌قۆو 95 بۆکس خه‌نجه‌رو 9 که‌ته‌ر.
به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان:
-ده‌ستگیرکردنی 25 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزینی ئوتومبیل، ماتۆرسکیل، پاره‌، موبایل، ئاڵتون، گیرفانبرین‌و دزیکردن له‌ماڵان.
- ده‌ستگیرکردنی 3 تۆمه‌تبار به‌تاوانی بازرگانیکردن به‌گورچیله‌ی مرۆڤه‌وه‌.
به‌شی پۆلیسی فریاکه‌وتن
-118 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چونی هاوڵَاتیان تۆمارکراوه‌ له‌کاتی بونی کێشه‌ جۆراوجۆره‌کان.
-3 که‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن ده‌ستگیرکراون.
-ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 7 ئوتومبیلی بێ سه‌ره‌تا.
-ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 5 ده‌مانچه‌و یه‌ک کڵاشینکۆفی بێ مۆڵه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌ک ساچمه‌زه‌ن.
-ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 3 ماتۆرسکیل.
هێزی تایبه‌تی باره‌گا
له‌کاتی دانانی بازگه‌ کاتییه‌کانی هێزی تایبه‌تی باره‌گا له‌شه‌قامه‌ گشتییه‌کانی شاری سلێمانیدا ئه‌م چالاکیانه‌ ئه‌نجامدراوه‌:
-103 په‌رده‌ی ره‌شمی جامی ئوتومبیل ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌.
-88 له‌زگه‌ی جام ره‌شی ئوتومبیل لێکراوه‌ته‌وه‌.
-ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ک ئوتومبیلی بێ سه‌ره‌تا.
- ده‌ستبه‌سه‌ر 31 چه‌قۆی جۆراوجۆردا گیراوه‌.
- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ک ده‌مانچه‌ی چوارده‌خۆرو 37 فیشه‌کی جۆراوجۆر
-ده‌ستبه‌سه‌ر ئامێرێکی ئاشکراکردنی کامێرای پۆلیسی هاتوچۆداگیراوه‌.