له‌ به‌رده‌ڕه‌ش رووداوێكی هاتوچوو 11 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

09.09.2019
جەماوەر نیوز
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلول  لەسەر رێگەی گشتی نێوان ناحیەی روڤیە - پردی حسێنیە، لە سنووری قەزای بەردەڕەش، بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ، كە چوار ئۆتۆمبێلی وەرگەڕان لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستدا و 10ی دیكەش برینداربوون.
حازم گۆران، وتەبێژی ھاتووچۆی بەردەڕەش راگەیاندھۆکاری دروستبوونی روداوەکە بەھۆی رژانی گاز رەش بووە لە تانكەرێك و شوفێرانیش بە نائاگایی پێیدا رۆیشتوون و چوار ئۆتۆمبێل وەرگەڕاون، لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستدا و 10 كەسی دیكەش برینداربوون.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ