حه‌شدى شه‌عبى له‌ خورماتوو 350 هاوڵاتى عه‌ره‌بى سوننه‌ مه‌زهه‌ب بێ سه‌روشوێن ده‌کات

10.09.2019
جەماوەر نیوز
دیار ئاواره‌
له‌ شارى خورماتوو حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشێلکارییه‌کان و له‌و ڕووه‌وه‌ش 350 عه‌ره‌بى سوننه‌ مه‌زهه‌ب دواى ده‌ستگیر کردنیان بێ سه‌روشوێنیان ده‌کات.
 له‌وباره‌یه‌وه‌ نوێنه‌رى هۆزه‌کانى به‌یاتیش له‌ ناوچه‌که‌ ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ڕه‌شبگیرییه‌ى که‌ حه‌شدى شه‌عبى ئه‌نجامى ده‌دات دووباره‌ کردنه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه‌یه‌ که‌ ڕژێمى به‌عس ئه‌نجامى ده‌دا و خه‌ڵکى ده‌ستگیر ده‌کرد و دواتر بێ سه‌روشوێن ده‌کرد به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاشکراى بکات که‌ له‌ سه‌رچى ده‌ستگیر کراوه‌.
شێخ سائیر به‌یاتى, نوێنه‌رى هۆزه‌کانى به‌یات له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند حه‌شدى شه‌عبى له‌ هه‌ر کوێ بێت ئه‌وا کاره‌سات له‌و شوێنه‌ دروست ده‌کات به‌ تایبه‌ت دژ به‌ عه‌ره‌بى سوننه‌ مه‌زهه‌ب ،چونکه‌ ئه‌و یه‌ک ئامانجى هه‌یه‌ ئه‌ویش له‌ ناوبردنى سوننه‌یه‌ چى کورد بێت یا عه‌ره‌ب یاخود تورکمان ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى سوننه‌ به‌ دوژمنى سه‌رسه‌ختى خۆى ده‌زانێت, بۆیه‌ له‌ هه‌ر کوێ بێ ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانى تاوانى جۆراوجۆر ده‌کات و ده‌ست ناپارێزێت له‌ ده‌ستگیرکردن و بێ سه‌روشوێن کردنى عه‌ره‌بى سوننه‌ مه‌زهه‌ب  .
ناوبراو وتیشی ئه‌وه‌ى که‌ حه‌شدى شه‌عبى ئه‌نجامى ده‌دات پیلانێکه‌ دارێژراوه‌ بۆ له‌ ناوبردنى سوننه‌ و چه‌سپاندنى هه‌یمه‌نه‌ى شیعه‌گه‌رایه‌تى له‌ ناوچه‌که‌ بۆ هه‌رچى بییه‌وێت بۆ له‌ ناوبردنى سوننه‌ له‌ ناوچه‌ سوننه‌ مه‌زهه‌به‌کان کار ئاسانى بۆ ده‌کات و هانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى بدات ، له‌ ناوچه‌که‌ى ئێمه‌ش ده‌ستییان نه‌پاراستووه‌وه‌ و چه‌نده‌ها خه‌ڵکیان لێمان تیرۆرکردووه‌ و له‌ ناوبردووه‌ به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى که‌ ئێمه‌ سه‌رچاوه‌ى داعش و کارى تیرۆرستیین له‌ ناوچه‌که‌، به‌ڵام له‌ راستێدا وانییه‌ ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا پاڵپشتێ له‌ حه‌شد ده‌کات هه‌مان ئه‌و وڵاته‌یه‌ که‌ داعشى هێنایه‌ ناوچه‌که‌ بۆ سوککردن وله‌ ناوبردنى سوننه‌ .
حه‌شده‌ شه‌عبى 350 هاوڵاتى عه‌ره‌بى سوننه‌ مه‌زهه‌بى له‌ خورماتوو ده‌ستگیرکردووه‌ و بێ سه‌روشوێن کردوون .
شێخ سائیر به‌یاتى هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ ترسى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌کى زور له‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌ ئاواره‌بوه‌کانى شه‌رى تیرۆرستانى داعش ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدى خۆیان چونکه‌ حه‌شدى شه‌عبى له‌ دواى چوڵکردنى گونده‌کانیان هیچى بۆ نه‌هێشتوون، ئه‌و به‌ که‌ڵک هاتبێت به‌ تاڵانى بردویه‌تى وئه‌وه‌شى به‌ که‌ڵک نه‌هاتبێت له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه‌ى خانووه‌کان هه‌مووى له‌ ناوبردووه‌، ئه‌و ئاواره‌ عه‌ره‌به‌ش بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وا دڵنیام له‌ لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ له‌ ناو ده‌برێت و تاکو حه‌شد له‌ ناو نه‌برێت نه‌ک خورماتوو ، به‌ڵکو هیچ ناوچه‌یه‌ک ئارامى به‌ خۆوه‌ نابینێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کى به‌رپرسیش له‌ خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند:- له‌ باشورى شارۆچکه‌ى خورماتوو ، به‌ تایبه‌ت له‌ خوارووى شارۆچکه‌ى ئامرلى حه‌شدى شه‌عبى زیندانى نهێنى هه‌یه‌ و ئه‌وکه‌سه‌ش که‌ ده‌ستگیرده‌کرێت ڕه‌وانه‌ى ئه‌و زیندانییانه‌ ده‌کرێت ودواتر له‌ ناو ده‌برێت و بێ سه‌روشوێن ده‌کرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌که‌ش ئاگادارى ئه‌وه‌ن, به‌ڵام ناتوانن ده‌نگ بکه‌ن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى یه‌که‌مه‌ وهه‌رچى بییه‌وێت بۆ خۆى ده‌یکات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشى ئه‌و زیندایانه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى عه‌ره‌بى سوننه‌ مه‌زهه‌بى تێدا له‌ ناوببرێت. ، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ که‌ پاسه‌وانه‌ ده‌ستگیرکراوه‌کانى سه‌رۆکایه‌کى