له‌ پێنجوێن دوو تۆمەتبار دەستگیركران

10.09.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتێكیان لە هاوڵاتییەك كردبوو .
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ هاوڵاتی (ن ، خ ، م ) سكاڵای لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆماركرد كە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتەكەیان لێكردووە ئەگەر پارەیان وەك سەرانە پێنەدات ، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەی دوو كاتژمێردا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن .
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ك ،ف ، ق لەدایكبووی 1981 و ر ، ل ، ح لەدایكبووی 1997 ) بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

زۆرترین خوێندراو