سه‌رۆک کۆمارى عێراق پێشوازیکرد له‌ شاندێکى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین

01.10.2019
جەماوەر نیوز
سه‌رۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 1-10-2019  له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیکرد له‌ شاندێکى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین که‌ پێکهاتبوون له‌ پارێزگار و سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن و پارێزگارى شاره‌که‌.

له‌ میانى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک به‌رهه‌م جه‌ختى له‌ گرنگى کارى هاوبه‌ش و خستنه‌گه‌ڕى گشت هه‌وڵه‌کان کرده‌وه‌ له‌ پێناو پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى و دابینکردنى ژیانێکى شایسته‌ و باشتر بۆ هاووڵاتیان، هاوکات ئاماژه‌ى به‌ پێویستى خستنه‌گه‌ڕى هه‌وڵه‌کان کرد بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین و گێڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شوێنى خۆیان.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ پارێزگارى سه‌لاحه‌دین ڕه‌وشى گشتى و پلانى داهاتووى بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین له‌ گشت بواره‌کاندا بۆ سه‌رۆک کۆمار خسته‌ڕوو.


زۆرترین خوێندراو