ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

09.10.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌م ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا و ئامادەكارییەكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئەگەری پێشھاتەكان.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆدەبێتەوە.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ گفتوگۆ  دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.

زۆرترین خوێندراو