ڕوسیا داوای گفتوگۆی ئاشتیانه‌ ده‌كات

09.10.2019
جەماوەر نیوز
سێرگی لاڤرۆڤ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوای كرد، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌نقه‌ره‌ و دیمه‌شق و كورد گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سێرگی لاڤرۆڤ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی ڕوسیا ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن له‌ رێگه‌ی گفتوگۆی نێوان ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی دیمه‌شق و نوێنه‌رانی كورد، چونكه‌ ئه‌وان دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و خاكه‌ن.
ناوبراو وتیشی هیوادارین توركیا خۆی له‌و كارانه‌ به‌ دوور بگرێت، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی درووستكردنی ئاسته‌نگ بۆ به‌دیهێنانی چاره‌سه‌ری ئاشتیی له‌ سووریا.