كه‌شناسی هه‌رێم : باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

28.11.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینی كەش وھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
 بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 28ی تشرینی دووه‌م ئاسمانی ھەرێم ھەور و باراناوی دەبێت، لە ھەندێك كات ھەورەتریشقە دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 و سلێمانی 15 و دھۆك 16، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی هه‌ینی 29ی تشرینی دووه‌م كەشناسی پێشبینی دەكات، لە بەرەبەیانی نمەباران بێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

زۆرترین خوێندراو