سبه‌ی شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

30.11.2019
جەماوەر نیوز
بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆكردنیان لەبارەی بودجەی 2020ی عێراق ‌و پشكی هەرێمی كوردستان لەو بودجەیە دواناكەوێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگه‌یاند دوای بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، دانیشتنەكانی گفتوگۆی بودجەی 2020ی عێراق لەنێوان هەولێر ‌و بەغدا بەردەوام دەبن ‌و هیچ گرفتێكیان بۆ دروستنابێت، "كاتی كۆبوونەوەی شاندی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق وەك خۆی ماوەتەوە و سبەی یەكشەممە شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ