كه‌شناسی هه‌رێم پێشبنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

30.11.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش وھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
 بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی هه‌رێم  ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 30ی تشرینی دووه‌م  ئاسمانی ھەرێم لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 و سلێمانی 17 و دھۆك 16، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی یه‌ك شه‌ممه‌ 1ی كانونی یه‌كه‌م كەشناسی پێشبینی دەكات ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.