حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك پزیشك داده‌مه‌زرێنێت

30.11.2019
جەماوەر نیوز
حکومەتى هەرێم بڕیاریداوە بە دامەزراندنى 145 پزیشك .
سامان به‌رزنجی, وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌ میانى به‌شداریكردنی له‌ رێوڕەسمی به‌خشینی دیاری به‌سه‌ر پزیشكاندا رایگەیاند سه‌رۆكی حکومەتى هه‌رێم فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ به‌ دامه‌زراندنی 145 پزیشك به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یى. 
ناوبراو وتيشى هیوادارین پزیشكانی ددان و ده‌رمانسازی و كارمه‌ندانی ته‌دروستیش داببمه‌زرێندرێن، چونكه‌ كه‌رتی ته‌ندروستی پێویستی به‌ پزیشك و كارمه‌ندی زیاتره‌ تاوه‌كو له‌ ئاستی خزمه‌تگوازری ته‌ندروستی هاووڵاتیاندا بێت.