ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتییه‌كانی ده‌كات سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن

12.01.2020
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی، كه‌ لە عێراقەوە سەردانی سوریاش نەکەن، چونکە مەترسی رفاندن و کوشتن و بریندارکردنیان لەسەر دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاماژە بە بڕیارەکەی 31ی مانگی رابردووش دەکات، کە بە ھۆیەوە سەرجەم کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا راگرت و کارەکانی گواستەوە کونسوڵخانەی ھەولێر و رایگەیاندووە: ئێستاش دەتوانن لە کونسوڵخانەی ئەمه‌ریکا لە ھەولێر کارەکانیان ئەنجامبدەن

زۆرترین خوێندراو