به‌ ئاماده‌بونی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌كرێت

12.01.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروكاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان و ژناره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای ‏چاکسازی كۆبووه‌.

به‌ڕێز عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لەدانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا لەوەڵامی پەرلەمانتاران وتی: 5 هەزار زیندانی سیاسی لە كوردستان تۆماكراون و لە ساڵی 2011وە منحەیان بۆ خەرج كراوە لە ساڵی 2019 بەشێكیان منحەیان تەواوبووە و ئەمساڵیش هەمووان منحەیان تەواو دەبێت، بەڵام 18 هەزار كەس تۆماركراون كە ناسنامە و بەڵگەنامەكانیان ڕاستێنراوە، بەڵام هیچیان بۆ خەرج ناكرێ.
لەبارەی تۆماری شەهیدانیشەوە وەزیری شەهیدان وتی: لە ئێستادا نزیكەی 18 هەزار شەهیدمان هەیە كە تۆماركراون، بەڵام موچەیان بۆ نەبەستراوە. و شەهیدانی شەڕی داعشیش تا ئێستا موچەی شەهیدانەیان بۆ خەرج نەكراوە، بەڵكو هەروەك لە شوێنەكەی خۆی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە موچەی خۆی بۆ خەرج دەكرێت. 
داواشی لە پەرلەمانی كوردستان كرد، بڕیار بدەن بە یەكخستنی موچەی شەهیدانی كوردستان بكرێتە یەك بڕی دیاریكراو، چونكە ئێستا جیاوازی زۆر هەیە لەو موچەیەدا كە لە نێوان 250 هەزاردینار بۆ 6 ملیۆن.

به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود وتیشی حكومه‌تی عێراق هیچ هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی هه‌رێمی نه‌كردووه‌، وتیشی ڕاموایه‌ له‌ داهاتویشدا هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی هه‌رێم ناكات.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو تاوەکو ‏ماددەی چوارەمی پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و ‏دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت و ‏دانیشتنی پەرلەمان بۆ تەواوکردنی ماددەکانی دیکە، کاژێر 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ‏13-01-2020 دەستپێدەکاتەوە.‏
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا وەزیرە پەیوەندیدارەکان ‏بە پرۆژەیاسای چاکسازی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون و ‏وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە.‏
پرۆژە یاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ‏ئیمتیازاتەکانی دیکە لە 19 ماددە پێکهاتووە و لە دانیشتنی ئەمڕۆی ‏پەرلەمان خوێندنەوە بۆ چوار ماددەی پرۆژەکە کرا.‏


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ