وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك موچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان نابردرێت

12.01.2020
جەماوەر نیوز
به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ كونگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ پرۆژه‌ی چاكسازی باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ موچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ده‌بڕدرێت و وتیشی پرۆژه‌ی چاكسازی بۆ چاكتر كردنی گوزه‌رانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان و زیندانیانی سیاسیه‌.