نرخى كاره‌بای مولیده‌ بۆ مانگی یه‌ك دیاریكرا

02.02.2020
جەماوەر نیوز
نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كاندیاریكرا نرخییه‌ك كاتژمێرێكئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ (كانونی دووه‌م) به‌ (39) سی ونۆ دینار دیاریكرا.بەمەبەستیدیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان.
ئەمڕۆ یه‌كشەممە (2020.2.2) به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخ و به‌رنامه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان‌ كه‌ له‌ نوێنه‌ری بەڕێوەبەرایەتییه‌كانیكاره‌با و كۆنترڵى كاره‌باى سلێمانى، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و نوێنه‌رى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت پێكهاتووه‌، كۆبووه‌.به‌گوێرى نرخی گازوایل له‌ بازاڕه‌كان، نرخى یه‌ ك كاتژمێر ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدەی ئەهلیلە سنوری سلێمانی بە (39) سی ونۆ دینار دیاریكرا، بەتێكڕایی مۆلیده‌كانیش لەنێوان(280) بۆ (310) سه‌عات كاریان كردووە.به‌لێكدانى ژماره‌ی كاتژمێری كاركردنى موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڵ نرخى یه‌ك كاتژمێر بۆ ئه‌مپێر، نرخى یه‌ك ئه‌مپێر بۆ مانگێك ده‌رده‌چێت، هه‌ربۆیه‌ نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكىدیكه‌ جیاوازه‌.
 سه‌باره‌تخشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی دوو كاتژمێر (6:30) بۆ (8)ی بەیانی و لەكاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو كاردەكەن، لە رۆژانی هەینیدا بەیانیان موه‌لیده‌كان كارناكه‌ن، به‌ڵام لە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆوه‌ كاره‌با بۆهاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن.
 له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌، لەكاتیبڕینی كارەبای نێشتیمانیدا پێویسته‌ مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكداكاریان پێ بكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ