پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت

03.02.2020
جەماوەر نیوز
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتباری ڕاگەیاند.
نەقیب سەركەوت ڕایگەیاند، لەبەرواری 9ى كانونى دووه‌می 2020 دادگای پێداچونەوەی كەركوك، دادگای پێنجی سلێمانی ئاگادار كردەوە كە سێ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە بەتاوانی كوشتنی دوو كەس لەشاری بەغداو بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتون، دوای لێكۆڵینەوەو كۆكردنەوەی زانیاری توانرا دوێنێ 1ی شوباتی 2020 لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە هەرسێ تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن.
وتیشی، ئەو تۆمەتبارانە بەپێناسی ساختە هاتونەتە شاری سلێمانی‌و هاتوچۆیان كردووە، بەڵام هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی توانیان لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دەستگیریان بكەن. دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، تۆمەتبارەكان ڕەوانەی دادگای كەرخی شاری بەغدا دەكرێنەوە كە لەو دادگایەوە داواكراو بون.
ناوی تۆمەتبارەكان بریتییە لە: (ی، ش، ص – ئـ، ح، گ – ع، م، گ)ە.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە شەوی ڕابردو دو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیركران كە لەشەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی دوكانێكیان بڕیبوو دزیانلێكردبو، لەكاتی هاتنە دەرەوەیاندا بەكەلوپەلە دزراوەكانەوە دەستگیركران.
ناوی تۆمەتبارەكان بریتییە لە: (س، ه، م) لەدایكبوی 1998، (ئـ، ح، ع) لەدایكبوی 1996.
ئەوەشی خستەڕو كە لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركراون كە مامەڵەیان بەماددەی هۆشبەرەوە كردووە لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا لەجۆری حەشیش. لەئێستادا تۆمەتبارەكان بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەركان ڕاگیراون.
ناوی تۆمەتبارەكان بریتییە لە: (ك، م، ع) لەدایكبوی 1993، (م، ئـ، ف) لەدایكبوی 1984.
بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، لەسەرەتای ساڵی نوێوە تائێستا زیاتر لە 10 كەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دەستگیركراون. هەروەها چەند تۆمەتبارێك بەتۆمەتی 

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ