خوازیارانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

05.02.2020
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی زانستی و خوێندنی باڵا لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاگاداری ئەو خوازیارانە دەكات كە پێشكەشی خوێندنی باڵا ( دكتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا )یان كردووە، رۆژی دووشەممە 2020/2/10 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی تاقیكردنەوەی (IELES)ی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت.
تێبینی: پێویستە خوازیاران پێش كاتی تاقیكردنەوە ئامادەبن و كارتی نیشتمانی یان پێناسی (باری شارستانی )یان پێبێت لەگەڵ پێنووسی رەنگی شین.

زۆرترین خوێندراو