له‌ گه‌رمیان هێزی پێشمه‌رگه‌ ئۆپراسێونێكی دژ به‌ داعش ئه‌نجامدا

09.02.2020
جەماوەر نیوز
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی شوبات  هێزی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە چەکدارانی داعش ئەنجامدا.
ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر داوای خەڵکی ناوچەکە بووە".
هێزی پێشمەرگە لە دەوروبەری گوندی زنانەی سەر بە قەزای کفری، ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە جموجۆڵەکانی داعش ئەنجامداوە و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پێشمەرگە و گرووپێکی سەر بە داعش روویدا، بەڵام گرووپەکە هەڵاتن و ناوچەکەیان جێهێشت.
لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆمبێکی چێنراوی داعش تەقییەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەکی سەر بە یەکەی حەفتا برینداربوو.
به‌ هیوی بۆشای ئه‌منی له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم جموجوڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش ڕوی له‌ زیادبونكردووه‌. 

زۆرترین خوێندراو