ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

25.03.2020
جەماوەر نیوز
بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  کۆبووە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەم خاڵانەی خوارەوە شەوی رابردوو بەسەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی کرایەوە:.
1- ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سوپاسی زۆری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات کە دوێنێ 2020.3.24 لەیەکەم رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆی سەرتاسەری بۆ ئۆتۆمبێل و پیادە، تا رادەیەکی زۆر باش پابەند بوون.
2- هەروەها سوپاسی هەموو هێزە ئەمنییەکان و ناوخۆ و پێشمەرگە دەکەین کە بە شەونخونی و ئێشکگریی بەردەوامیان بەشەو و رۆژ هەموو توانای خۆیان خستووەتەگەڕ لەپێناوی ئەوەی هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆمان لە شارەکەمان پارێزراوبن.
3- سوپاسی سەرجەم قەیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و فەرمانگەی تەندروستی و تەواوی تیمەکانی تەندروستی و هەموو ئەوانەش دەکەین کە ماندوونەناسانە و دڵسۆزانە بەکارەکانی خۆیان هەڵساون لەپێناوی پاراستن و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
4- بە پێویستیشی دەزانین سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانی و لقی هەولێری مانگی سوری عێراقی و تەواوی خێرخوازانی شارەکەمان بکەین، کە لەو ماوەیەدا بە هۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆتە پێش و بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆری هەژار بێ کار و کەسابەت بمێننەوە، بە ئەرکی مرۆیی و نیشتمانیی و ئاینیی خۆیان هەڵساون و کۆمەک و هاوکاریی و خواردنیان گەیاندۆتە ژمارەیەکی بەرچاووی خەڵکی کەم دەرامەت و هەژار و هێشتاش بەردەوامن.
هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی پارێزگای هەولێر دڵنییا دەکەینەوە، بەهەموو شێوەیەک لە هەوڵەکانمان بۆ خۆپارێزی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستییان بەردەوامین و  پارێزەری هاوشاریانی خۆمانین، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارین هاووڵاتییانمان پابەندبن بە بڕیار و رێنماییە تەندروستییەکان و ئەو چەند رۆژە بەرگە بگرن و خۆیان بپارێزن لە کۆبوونەوە و قەرەباڵغی و لەماڵەکانیان بمێننەوە.