هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌وامی فه‌رمانگه‌یه‌كی سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

08.04.2020
جەماوەر نیوز
به‌ پێی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌رچووه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ تێداهاتووه‌ له‌ به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كان ئاگاداری سه‌رجه‌م دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌ ده‌كه‌ین پێویسته‌ ڕۆژانی (یه‌ك شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌) له‌ كاتژمێر 8:30 به‌یانی تا كاتژمێر 1:00 ی دوانیوه‌ڕۆ ده‌وام بكه‌ن له‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی پۆلیس كه‌ خۆیان ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن.