نەخۆشی سەدەفی پێست چییە؟

14.05.2020
جەماوەر نیوز
د.لەرین عوسمان،پسپۆری پێست
نەخۆشی سەدەفی پێست (پولەکەی ماسی،کاژۆکی) ،بەهۆی هەوکردن یان هەستیاری پێست کەتێیدا خانەکانی پێست بەشێوەیەکی خێرا زۆر دەبن و بەشێویەکی هێواش لەسەر پێست دەردەکەوێت، کەسەکە توش دەبێت بەبێ جیاوازی لەهەموو تەمەنێکدا ئەگەری توشبوون هەیە،.
نیشانەکانی_نەخۆشی_سەدەف:
1_سوربوونەوەی پێست.
2_وشک بوونەوەی پێست و قلیشان و خوێنبەربوونی.
3_ئازار.
4_خوران و سوتانەوەی پێست.
5_ئازار، ئاوسانی جومگە.
هۆکارەکانی_توشبوون:
تاوەکو ئێستا بەڕوونی هۆکارەکانی دیاری نەکراوە، بەڵام پزیشکان پێیانوایە دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار :
1_سیسته‌می بەرگری لەش
2_بۆماوەی.
_(سترێس، خواردنەوەی مەی، بڕین، هەندێک جۆری دەرمان، هەوکردن و ژەهراوی بوون) دەتوانن مەترسی توشبوون زیاد بکەن.

زۆرترین خوێندراو