ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له‌شاری سلێمانی، به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی كه‌مپینێكی تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆراك و خێرخوازی راگه‌یه‌ندرا.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كردووه كه به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان له كاتی خۆیدا بگاته سلێمانی و دابه‌ش بكرێت.
وتیشی به‌شه خۆراكی مانگی (12)ی رابردوو گه‌یشتووه و دابه‌شكراوه و بڕیاریش دراوه له‌مه‌ودوا مانگانه به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان بگاته شاره‌كه و چۆنێتی به‌شه خۆراكه‌كه باشتر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هاووڵاتیان بتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌ی خسته‌روو له هه‌ركارێكدا پێوكه‌وه‌بوین سه‌ركه‌وتووین له سه‌ره‌تای كه‌رنتیه‌وه نزیكه 100هه‌زار به‌شه‌خۆرا له سنوری سلێمانی دابه‌شكراوه و پارێزگا خۆی به‌شدار بووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا.
وتیشی له ئیستادا له سنوری پارێزگای سلێمانی 50هه‌زار به‌شه‌خۆراك دابه‌شده‌كرێت ئه‌وانه‌ی ناویان تۆمار كراوه و سودمه‌ند ده‌بن له‌و به‌شه خۆراكه.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی ئه‌ركی ئێمه و هه‌موانه زوتر له دۆخی كۆرۆنا تێپه‌ڕین.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052