له‌ هه‌ولێر 26 توشبوی كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌نرا

10.06.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكرده‌وه‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، بیست و شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، بیست و پێنج پیاو و منداڵێك، دوازدە تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و چواردە تووشبوو نیشانەیان هەیە،
گشت تووشبووان دانیشتووی قەزای کۆیەن لە گەڕەکەکانی چوارچرا، فیدڕالی، کەکۆن، بایزاغا، راپەڕین، ئازادی، دڵدار.

زۆرترین خوێندراو