به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی داوا كارێك ئاراسته‌ی چاكبووه‌كانی كۆرۆنا ده‌كات

18.06.2020
جەماوەر نیوز
د. سه‌باح هه‌وارمی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوا لە چاکبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، کە خوای گەورە شیفای بۆ ناردوون و چاکبوونەتەوە وەک ئەرکێکی ئینسانی، ئاینی، نیشتمانی، سەردانیان بکەن بە بەخشینی خوێن بۆ ئەوەی پلازماکەیان وەک یەکێ لەچارەسەرەکان بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنین کە باری تەندروستیان جێگیرنیە ، هاوکاری و بەدەمەوەهاتنتان جێگای رێزە.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دكتۆر سه‌باح هاتووه‌ ئەوکەسانەی تازە ڤایرۆسەکەیان پەراندووە باشترە چاوەرێ بکەن دوای چواردە رۆژ سەردانیان بکەن بەمەبەستی بەخشینی خوێن.

زۆرترین خوێندراو