له‌ هه‌رێمی كوردستان توشبوون به‌ كۆرۆنا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

28.06.2020
جەماوەر نیوز

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 28ی حه‌زه‌یران به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 139 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌ و 6 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ٤١ اوشبووی كۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌، ئاماری ئه‌مرۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌به‌راورد به‌ ئاماری رۆژی شه‌ممه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توشبون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێم دجابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ، دوێنێ ٣٤٨ تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراو و ١٨ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركرا.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٢٤)
1. کەرەنتین: (٢٢ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٢٢٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢١ شوێنی جیاواز (٥١٦ هەولێر)،(١٥٦ سلێمانی)، (٥٥٣ دهۆك).
2. پشکنین: (١٤٢١ پشکنینی نوێ)
(٦٩٤ هەولێر)
(٩١ سلێمانی_کەمی پشکنین بەهۆی (تعقیم)کردنی تاقیگە)
(٣٧٥ دهۆك)
(٢١٨ گەرمیان)
(٤٣ هەڵەبجە).
3. تووشبوو: (١٣٩ تووشبووی نوێ)
(٤٠ هەولێر)
(٣١ سلێمانی ، ٥٥ گەرمیان)
(٤ دهۆك)
(٩ هەڵەبجە)
4. چاکبوون: (٤١ چاکبوون)
(٢٧ هەولێر)
(٦ گەرمیان)
(٨ هەلەبجە)
5. مردن: (٦ مردن)
(٢ هەولێر)
(٢ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
(١ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٦٣٣٧ هاوڵاتی (١٥١١٢ دەرچوو)
پشکنین ١٣٠٨٩٢ (٦٠٦٢٦ هەولێر، ٤٠٩٠٢ سلێمانی، ٢٨٣٤٣ دهۆك، ١٠٢١ هەلەبجە)
تووشبوون ٥٦٧٢ (١٢٣٧ هەولێر، ٤٠٩٧ سلێمانی، ١٧٢ دهۆك، ١٦٦ هەلەبجە)
چاکبوون ١٦٧٥ (٧١٦ هەولێر، ٧٧٤ سلێمانی، ١٣٣ دهۆك، ٥٢ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٣٨١١ (٤٩٦ هەولێر، ٣١٦٥ سلێمانی، ٣٩ دهۆك، ١١١ هەلەبجە)
مردن ١٨٦ (٢٥ هەولێر، ١٥٨ سلێمانی، ٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٨ حوزەیران ٢٠٢٠


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ