ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 29ی حوزه‌یران عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود ،وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەرپەرشتى کۆبوونەوەى چاکسازى وەزارەتى کرد،
له كۆونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك بریکارى وەزارەت و بەرێوەبەرى گشتى دیوان و بەرێوەبەرى گشتى دەستەى بەرێوەبردنى داهاتەکان و نەورۆز عومه‌ر محى ا‌لدین ،سەرۆکى لیژنەى چاکسازى زیندانیانى سیاسى ئاماده‌بوون.
ئه‌نجامدانی کۆبوونەوەکە بەمەبەستى دەستبەکاربوونى لیژنەى چاکسازى زیندانیانى سیاسى بوو بۆ ووردبینى و پێداچوونەوە و پاکردنەوەى لیستەکانى زیندانی و گیراوى سیاسى بەپێى شایستەى یاسایى ، بەمەبەستى جێبەجێکردنى ماددەى (٢) لە بەشى دووەمى یاساى چاکسازى لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان - عێراق ژمارە (٢)ى ساڵى ٢٠٢٠
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052