پۆلیسی راپه‌ڕین ورده‌كاری ڕوداوی شه‌وی ڕابردووی ڕانیه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

30.06.2020
جەماوەر نیوز
له‌وەماوەی کەمتر لە ۲٤ کاتژمێردا یەکێك لە تەقە كەرەکانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی ڕانیه‌ دەستگیرکرا.
وردەکاری ڕووداوەکە بەم شێوەیە
به‌ راگه‌یه‌نراه‌ێكدا پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌ بەرواری ٢٩/ ٦/ ٢٠٢٠ کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک تەرمی هاوڵاتی (س،ع،آ) تەمەن ٣٠ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەیە. هاوکات دوو برینداری تر لەگەڵ تەرمی ناوبراو گەیەندارنە نەخۆشخانە، بەناوەکانی (ع،ع،آ) تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتوی ڕانیە کەدەکاتە برای کوژراوەکە، وە برینداری دووەم بەناوی (م،آم) تەمەن ١٧ ساڵ دانیشتوی ڕانیە کە هەردوکیان لە ڕەگەزی نێرن وە لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە و برینەکەیان جێگیرە.
کوشتن و بریندار کردنی ناوبراوان لە ڕوداوێکی تەقەکردن لەناو دوکانێکی مۆبیلیاتدا بووە. بە وتەی بریندار (ع،ع،آ) لەلایەن کەسێکەوە لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان لە ناو دوکانەکەیدا تەقەیان لێکراوە و بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی ناوبراون.
دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمی ناوبراو، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە لەگەل فەرمانی دەستگیر کردن بۆ کەسەکەی تەقەی کردووە بەپێی مادەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عیراقی. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

زۆرترین خوێندراو