له‌ سلێمانی بەهۆی سەرپێچیکردن له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی حه‌وت شوێن دادەخرێن

02.07.2020
جەماوەر نیوز

بەهۆی پەبەندنەبون بە رێنماییەکانی تەندروستی رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی حه‌وت شوێن دادەخات.
بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دوی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند بەهۆی سەرپێچرکردن لە رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پابه‌ندنه‌بون به‌بڕیارەکانی ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی و کردنەوەی شوێنەکانیان، لیژنەکە چوار هۆڵی وه‌رزش، دو گازینۆی بلیارد و یه‌ك کافتریای نێرگەلە کێشان دادەخات.
وتیشی بەمەبەستی خۆپارێزی و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، ژوری ئۆپراسیۆنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا کاتێکی نادیار بڕیاری داخستنی کافتریای نێرگەلە و گاینۆ و هۆڵه‌كانی وه‌رزشكردن، هەر شوێنێکیش پابه‌ندنه‌بێت و بکرێتەوە له‌لایه‌ن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییه‌وه‌ داده‌خرێن.
ئاماژەی بۆئەکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەر حه‌وت شوێنەکە دادەخرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.