كه‌شناسی هه‌رێم پێشبنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

09.07.2020
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش و ھەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9ی ته‌موز ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 و سلێمانی 41  و دھۆك 42 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی هه‌ینی  كەشناسی پێشبینی دەكات ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری كەمێك بارانبارین ھەیە.