كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

28.07.2020
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری بەرزبووەنەوەی كەمێك تۆز ھەیە، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 47 و سلێمانی و دھۆك 45 لە كەركووك 50 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با زیاد دەكات، لەگەڵ بەرزبوونەوەی كەمێك تۆز.