
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاشكرای ده‌كات، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌كوشتارگه‌ی سلێمانی بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژه‌ڵ له پشكنین ده‌رنه‌چون و داوا له‌قوربانیكاران ده‌كات ئاژه‌ڵه‌كانیان له كوشتارگه‌كان سه‌ربڕن.
ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی سه‌ربڕینی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ده‌كرێت به قوربانی له‌رۆژانی جه‌ژندا كوشتارگه‌كانی سلێمانی كراوه ده‌بن، له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز پاش پشكنینی ده‌ركه‌وتوه زیاتر له (800) كیلۆگرام گۆشتی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو شیاوی خواردن نیه.
وتیشی: ئه‌و كوشتارگایانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن تابزانرێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتر بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن پشكنینی بۆ ده‌كرێته‌وه پاشان مۆر ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان سه‌رده‌بڕرێت وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكنینان بۆ نه‌ركراوه نازانرێت هه‌ڵگری نه‌خۆشیبێت، یان گۆشته‌كه‌ی شیاوی خواردنه یان شیاونیه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی رێگری له سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌لایه‌ن كوشتارگه‌كانی سلێمانیه‌وه له پشكنین ده‌رنه‌چوه له‌ناوده‌برێت به‌ڵام لە دەرەوەی کوشتارگە و له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵان و گه‌ڕه‌كاندا ئاژه‌ڵه‌كان سه‌رببڕدرانایه به‌خێر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرا.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، داوا له‌هاوڵاتیان و قوربانیكاران ده‌كات، ئاژه‌ڵه‌كانیان له كوشتارگه‌كانی سلێمانی سه‌ربڕن، تا ته‌ندروستی خۆتان و ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشتی قوربانیان بۆ ده‌نێرن پارێزراوبێت و به‌هۆی گۆشتی ئاژه‌ڵی نه‌خۆشه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانتان دروست نه‌بێت.
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیار و رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ به‌دواداچونی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له شه‌قام و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شه‌قام و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كه‌ش روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052