ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا لیژنه‌ى تۆڕى زیره‌كى كاره‌بای سلێمانى ڕایگه‌یاند بێویكردهوه ڕۆژی دووشه‌ممه 10ی ئابی 2020 دواى كاتژمێر (2)ى پاشنیوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى له‌سه‌ر فیده‌رى (248) بۆردێكى پێوه‌رى زیره‌ك ده‌سوتێت و گڕده‌گرێت، بۆ هه‌موو لایه‌كى رون ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و بۆرده‌ى سوتاوه بۆردێكى شه‌ش پێوه‌رى بووه و كاتێك تیمه‌كانى كۆمپانیا به‌ستویان، شوێنه‌كه كراوه نه‌بووه، تا له ژماره‌ى هاوبه‌ش و جۆرى كێبلًهكان دڵنیابن، دواى به‌ستنى تا 2ى پاشنیوه‌ڕ بۆرده‌كه كێشه‌یان نه‌بووه، به‌ڵام دواتر سوتا.
دواى روداوه‌كه تیمه‌كانى كۆمپانیا چونه‌ته شوێنى روداوه‌كه و كاره‌بایان بۆ هاوبه‌شه‌كان گێڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئاگاداریش كراونه‌ته‌وه كه له چه‌ند رۆژى داهاتوو بۆرد‌و پێیوهرى نوییان بۆ دابنرێت، هۆكارى سوتانه‌ش كێشه‌ى ته‌كنیكى بووه و كۆمپانیاش لێكۆڵینه‌وه وورد له له روداوه‌كه ده‌كات تا له ئاینده‌دا روداوى له‌وشێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052