
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه بڕیاربوو سه‌رپه‌رشتیی گۆڕستانه نوێكه‌ی سلێمانی بكات.
توانا كه‌مال، سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوان شاره‌وانیی سلێمانی و كۆمپانیای دوزی له‌باره‌ی گۆڕستانه نوێكه‌ی سلێمانی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و خه‌ڵك ره‌خنه‌ی زۆریان له‌وكاره گرت، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌و نوسراوه‌ی وه‌زارتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش دا، كه له رۆژی 10ی مانگی رابردوو ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه به پێداچونه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه.
دیار نییه دووباره پرسی سه‌رپه‌رشتیكردنی گۆڕستانی نوێی سلێمانی ده‌درێته‌وه به كه‌رتی تایبه‌ت، یان شاره‌وانیی سلێمانی خۆی سه‌رپه‌رشتیی گۆڕستانه‌كه ده‌كات، له‌كاتێكدا پێشتر وه‌زاره‌تی شاره‌وانی داوایكردبوو، "كاربكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی تێچوونی هه‌ڵكه‌ندنی قه‌بر و ناشتنی مردوو بۆ كه‌مترین ئاست و نابێت هیچ خه‌رجییه‌كی خزمه‌تگوزاری سه‌رقه‌برانه‌كان بخرێته سه‌ر تێچونی ناشتنی مردوو، پێویسته شاره‌وانی كاربكات بۆ ئیداره‌دانی سه‌ر قه‌برانی نوێی سلێمانی و خزمه‌تكردنی وه‌ك پاركێكی شار له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانییه‌وه".
ده‌قی نوسراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتگوزاری حكوكه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی گۆڕستانی نوێی سلێمانی:
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052