وه‌زاره‌تی دارایی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا ده‌كات

13.09.2020
جەماوەر نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، له‌ رونكردنه‌وهكه‌دا هاتووه‌ له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی توانیویانه‌ تۆڕێكی قاچاخچی و ساخته‌كاری ئاشكرا بكه‌ن، كه‌ سه‌دان ملیۆن دینار زیانیان به‌ دارایی گشتیی گه‌یاندووه‌.

ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێم:
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی مەرزو دەروازەكان و لە پێناو ڕێگریکردن لە كەسانی ساختەکار، كە گوێ نادەنە بەرژەوندی گشتی و خەریكی تەزویر و یاسا شكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێ كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە. بۆ ئەومەبەستە، لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگیری پێویست.


زۆرترین خوێندراو