شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات

14.09.2020
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-ئییلولی 2020 شاندێکی هەرێمی كوردستان كە ئەندامەکانی لە کاربەدەستانی وەزارەتی دارایی و پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتوون بۆ قسەكردن لەسەر رەشنوسی بودجەی گشتیی سێ ساڵی داهاتوو 2021، 2022 و 2023ی عێراق بگەنە بەغدا، یەكەم كۆبوونەوەشیان لە وەزارەتی داراییی عێراق دەبێت.
تاوەكو ئێستا رانەگەیێندراوە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی 2021 چەندە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی عێراق دراونەتە رووداو، پشکی هەرێمی کوردستان 12.67% دەبێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ