سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

15.09.2020
جەماوەر نیوز
سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ (16ی ئه‌یلول ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیاری جه‌ماوه‌رنیوز له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌ ئه‌نجامی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كاتی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بودجه‌ی فیدراڵی عێراق، تاوتوێ ده‌كرێن.