وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: بۆ ئه‌مساڵی خوێندن پرۆگرامه‌كانی خوێندن كه‌مناكرێته‌وه‌

19.10.2020
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پەروەردە ٣ بڕیاری‌ نوێی‌ ده‌رده‌كات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان له‌ نوسراوێكدا چه‌ند بڕیارێكی‌ نوێی‌ بۆ خوێندنی‌ ئه‌مساڵ ده‌ركرد و ئاڕاستەی پەروەردەی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت كه‌ پێویستە ئەمساڵ مامۆستایان پابەندبن بە تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن و پڕۆگرام کەمناکرێتەوە.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ خوێندنی پرۆگرامەکان بەگوێرەی ریزبەندی دەبێت و بەش و بەندەکان نابێت پاش و پێشیان پێبکرێت، هەروەها تاقیکردنەوەکانی نیوەوەرز، مانگانە و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە هەمان ئەو وادەیەدا بەڕێوەدەچن کە لەساڵنامەی خوێندندا ئاماژەی پێکراوە.

ده‌قی نووسراو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: