به‌رپرسێكی ته‌ندروستی هه‌رێم باس له‌ دابینكردنی ڤاكسین ده‌كات

18.11.2020
جەماوەر نیوز
بەرپرسێكی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، پرسی دابینكردنی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بابەتێكی ناوەندییە و حكومەتی هەرێم ناتوانێت هیچ جۆرە ڤاكسینێك دابینبكات، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە پەیوەندیدان بۆ دابینكردنی ڤاكسین.
د. خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم قسەی بۆ بەشی كوردیی دەنگی ئەمریكا كردووە، دەڵێت، سیاسەتی دابینكردنی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، وەك هەر ڤاكسینێكی دیكە، سیاسەتێكی ناوەندییە و تەنها لە ڕێگەی حكومەتی فیدراڵەوە دەبێت، بۆیە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەهەوڵدایە بۆ دابینكردنی ڤاكسین و تەندروستیی هەرێمیش لەگەڵ ناوەنددا لەسەر هێڵە.
بەرپرسەكەی تەندروستیی هەرێم دوپاتیكردووەتەوە، هەركاتێك حكومەتی فیدراڵی ڤاكسینی دابینكرد، بەشی هەرێمی كوردستانی لەگەڵدا دەبێت، بەڵام دابینكردنی هیچ جۆرە ڤاكسینێك لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە نابێت و سیاسەتی پێدانی ڤاكسین شتێكی مەركەزی دەبێت.
د. خاڵس قادر دڵنیاییشی داوە، "ئەگەر ڤاكسینەكە هات، بەدڵنیاییەوە بێ بەرامبەر دەبێت".

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ