بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

19.11.2020
جەماوەر نیوز
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، رۆژی هەینی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و لە لوتكەی شاخە سنورییەكانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای راگەیاند، رۆژی هەینی، بەهۆی درێژبونەوەی كاریگەریی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور، ئاسمانی بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، دوای نیوەڕۆی هەینی باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەكات، دواتر ئاست و رێژەی باران بارین لەشەودا زیاد دەكات و باران لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت.
كەشناسیی هەرێم ئاشكراشیكردووە، پلەكانی گەرما كەمێك روو لە نزمبونەوە دەكەن و لەسەر لوتكەی شاخە بەرزە سنورییەكان بەفر دەبارێت، كاریگەری ئەو شەپۆلی باران و بەفرەش تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و ئێوارەی رۆژی شەممە كاریگەرییەكەی كۆتایی دێت.

زۆرترین خوێندراو