مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست داواده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم كاربكات بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی داهات و دابینكردنی موچه‌

20.11.2020
جەماوەر نیوز

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێز محمدی حاجی محمود لە گوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوو مەکتەبی سیاسی کۆبووە.
دەسپێکی کۆبونەوەکە بەچەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان کۆچکردوانی کۆرۆنا دەستی پێکرد، دواتر بەڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باسی لە دواین بارو دۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد بە تایبەتی ئەو بارودۆخەی کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی ڕووبەڕوی هەرێمی کوردستان بووە و کاریگەری لە سەرجەم کایەکانی کۆمەڵگا دروستکردوە.

جەختکرایەوە کە ئەرکی حکومەتی عێراقە بەپێی دەستور شایستە داراییەکان و سیاسی و کارگێڕییەکان هەرێمی کوردستان دابینبکات و کورد وەک هاوبەشێکی ڕاستەقینە بەشداربێت لە بەڕێوەبەردنی عێراقدا کە تاکو ئێستا مەترسی لە سەر ژیان و گوزەرانی ئەو هاوڵاتیانە هەیە لەو ناوچانەن کە جێگەی ململانێن لە نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندان، هاوکات گرنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان کاربکات بۆ ڕێکخستنەوەی داهات ودابینکردنی موچەی هاوڵاتیان و زیاتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری .
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا تاوتوێ ئایندەی سیاسی هەرێمی کوردستان کراو ئەو گۆڕانکاریانە شیکرایەوە کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت و ڕۆڵی هەرێم تاتوێکرا لە هاوكێشە سیاسەکانداو جەختکرایەوە لە ڕێگەی ڕێکخستنی ناو ماڵی کورد دەتوانێت تەحدییەکان تێپەڕێنێت و هەرێمی کوردستان بەرەو کەنارێکی ئارامتر بەرێت .
هەر لەمیانەی کۆبونەوەکەدا ڕاپۆرتی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی حەوتەم خوێندرایەو تاوتوێ ئەو هەنگاوانەکرا کە لەڕابوردودا ئەنجامیان داوە بۆ ئامادەسازیەکانی کۆنگرە .بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنفراسی مەڵبەندەکان و دەزگاو ئۆرگانەکانی حزب ئەنجامبدرێت.
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا باس لە میکانزمی نوی کارکردنی دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب کراو هەنگاوەکانی ئایندەی کارکردنی سەرجەم دەزگاکان تاوتێویکرا .