ڕونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌با ده‌درێت

22.11.2020
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، رۆژانه‌ 3200 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت وخواستی به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ 4200 مێگاوات به‌رز بووه‌ته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با توانی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با رۆژانه‌ بۆ 3200-3300 مێگاوات به‌رز بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی نزمی پله‌كانی گه‌رما و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ 4200 مێگاوات، كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا به‌كارهێنانی كاره‌با 1100 مێگاوات زیادیكردووه‌، به‌مه‌ش ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با رۆژانه‌ 15 بۆ 16 كاتژمێر ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ته‌واوبوونی پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كاره‌با كه‌ ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی كاره‌با و باشتر كۆنترۆڵكردنی،
هاوكات لێژنه‌كانی نه‌هێشتنی سه‌رپێچیه‌كان له‌م وه‌رزه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و زیاتر ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان ده‌كه‌ن، داوا له‌هاوبه‌شانی كاره‌باش ده‌كه‌ین له‌م وه‌رزه‌دا زیاد له‌پێویستی خۆیان كاره‌با به‌كار نه‌هێنن .