جەماوەر نیوز
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا پێوەری زیرەکی کارەبا کارا دەکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی کارەبای هەرێم، تا ئێستا ٤٠٠ هەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە و لە ئایندەیەکی نزیکشیدا پێوەرە بەستراوەکان کارا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە و بڕیارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا پێوەرەکە بۆ هەموویان ببەسترێت کە بە سستەمێکی ڕێکخراو و ورد کار دەکات و بەهۆیەوە کاری دابەشکردنی کارەبا و بەفێڕۆچوونی ڕێک دەخرێتەوە و بڕە کارەبایەکی باشتر و زۆرتر بە هاوڵاتیان درێت.