ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌شاری سلێمانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی كورد‌و سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عیراق به‌هادین نوری كۆچی دواییكرد.
د.نیاز نەجمەدین نوری، برازای بەهادین نووری راگەیاند بەهادین نووری لە تەمەنی 93 ساڵیدا بە پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد".
بەهادین نووری، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراق، ماوەی 12 رۆژ بوو تووشی کۆرۆنا بووبوو، دوێنێ دووشەممە بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە گەیێندرابووە نەخۆشخانە.
برازاکەی دەڵێت: "ئەگەری زۆرە تەرمەکەی ببرێتەوە ناوچەی قەرەداغ کە زێدی لە دایکبوونیەتی و لەوێ بەخاکبسپێردرێت، بەڵام بە هۆی رێنماییەکانی خۆپارێزییەوە هیچ مەراسیمێکی بۆ ناکرێت".
به‌هادین نوری یه‌كێكه له‌دیارترین ناوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له عێراق و كوردستان، له 11-ی شوباتی 1927 له‌گوندی ته‌كیه سه‌به قه‌زای قه‌ره‌داغی پارێزگای سلێمانی له‌دایكبوه.
له‌ساڵی 1946 په‌یوه‌ندی به‌حزبی شیوعی عیراقییه‌وه كردوه‌و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ سكرتێری ئه‌و حزبه بووه، ساڵی 1953 ده‌ستگیركراو فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، دواتر له‌ژێر فشاردا ئه‌و فه‌رمانه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و كرا به زیندانی هه‌تاهه‌تایی و دواتر ئازادكرا.
له ساڵی 1994 بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی كوردستانی دامه‌زراند.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052