زه‌یدان: هازارد چانس یاوەری نابێت

01.12.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ هازارد به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری یاری ناكات. 

یانەی ڕیال مەدرید پێیانوابوو کە ئیدی هازارد بەتەواوەتی چاک بۆتەوە و ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ یارمەتیدانی یانەکەی، بەڵام یاریزانە بەلجیکیە دووبارە پێکان یەخەی گرتەوە و ئێستاش زیدان هاندەران دڵنیا دەکاتەوە کە کێشەی هازارد ئەو پەستانە نییە کە لەسەریەتی.
دووبارەبوونەوەی پێکان وا لە یاریزان دەکات لەڕووی دەروونیەوە بشڵەژێت، بەتایبەت کاتێک دەگەنە یانەی خەونەکانیان وەک هازارد و دواتر نەتوانن بەشداربن بەهۆی پێکانەکانەوە، بەڵام ئێستا زیدان لەمبارەیەوە قسە دەکات و دەڵێت:ئایا ئەو لەژێر پەستانێکی زۆردایە؟ نەخێر ئەو لەڕووی دەروونیەوە بەهێزە. هازارد چانس یاوەری نابێت، بەڵام پێکان بەشێکە لە یاریەکەمان. گومانم لەوە نییە کە ئەو بەزووترین کات دەگەڕێتەوە لامان.

ڕیال مەدرید بەر لەم یاریەش تووشی شکستێکی دیکە هاتن بەرامبەر ئالاڤێس و ئەمەش دەبێتە سێیەم دوای یەک بەبێ سەرکەوت، بەڵام زیدان لەمبارەیەوەش دڵنیایی دەدات و دەڵێت:لەم ساتەدا کێشەی جێگیربوونی ئاستمان هەیە، بەڵام لە یانەکەماندا دەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم کاتانە بکەین. ئەمە گرینگترین یاری گروپەکەمانە، بەوپێیەی بەم سێ خاڵە دەکرێ سەربکەوین بۆ قۆناغی داهاتوو.

 


زۆرترین خوێندراو