جەماوەر نیوز
لیژنه‌ی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، خۆپیشاندانی مه‌ده‌نییانه‌و ئاشتیانه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و داواكارییه ره‌واكان له‌چواچێوه‌ی یاسادا؛ یه‌كێكه له‌مافه ره‌واكانی خه‌ڵك و پارێزگاریی لێده‌كه‌ین.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
1-هه‌ر كۆبونه‌وه‌و گردبونه‌وه‌یه‌ك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی لیژنه‌ی باڵای ئارامیی ڕێگه‌پێدراو نییه‌و، شێواندنی ئارامی شار‌و ڕاگرتنی جوڵه‌ی بازاڕ له‌م قه‌یرانه ئابورییه قوڵه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندییی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا نییه.
2- خۆپیشاندانی مه‌ده‌نییانه‌و ئاشتیانه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و داواكارییه ڕه‌واكان له‌چواچێوه‌ی یاسادا؛ یه‌كێكه له‌مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵك و پارێزگاریی لێده‌كه‌ین.
3- پێویسته كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌چوارچێوه‌ی یاسا رێگاپێدراوه‌كاندا روماڵی ڕوداوه‌كان بكه‌ن و ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانیی له‌به‌رچاو بگرن.
4ـ پێویسته هه‌موو هێزه‌كان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان له هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و توندوتیژییه‌ك به‌دوربگرن.