چوارشه‌ممه‌ بڕیار له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌درێت

11.01.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ ی كانونی دووه‌می ٢٠٢١ بەسەرپەرشتی ئالان حمەسعید سالح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو. سەبارەت بە پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠– ٢٠٢١، پلانی پێشنیارکراوی وەزارەت بە کۆی دەنگ پەسەند کرا، بڕیار وایە رۆژی چوارشەممە، بەمەبەستی بریاردان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەش بکرێت .

زۆرترین خوێندراو