تۆڕی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌ نۆژ‌نده‌كرێته‌وه‌

14.01.2021
جەماوەر نیوز
بەمەبەستی ئیمزاکردنی پرۆژەیەکی پەیوەندیدار بە ئاوی پارێزگای هەڵەبجە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری سلێمانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد.
لەو بارەیەوە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لەڕایگه‌یاند ئەمڕۆ ١٤كانونی دووه‌می 2021 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی وەفدی یاوەریان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن بەرپرسانی پارێزگاکەوە پێشوازییان لێکرا.
وتیشی: ئەو سەردانە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی نێوان ئاژانسی جایکای یابانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە پەیوەندی بە پرۆژەی ئاوی پارێزگای هەڵەبجەوە هەیە.
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو پرۆژەیە تێچوەکەی ٦ ملیۆن دۆلارە کە بە بڕی ٤ ملیۆن دۆلاری لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت و ٢ ملیۆن دۆلاریشی لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت، هەر بۆیە رێورەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستەکە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە پرۆژەکە پەیوەندی بە نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی هەندێ کۆڵانی هەڵەبجەو هەندێک باخی ناوچەکەوە هەیە.

زۆرترین خوێندراو