په‌رله‌مانتارێك: به‌غدا پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم ده‌نێرێت

14.01.2021
جەماوەر نیوز

موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ وەزیری بازرگانی بەڵێنیدا لەهەفتەی داهاتودا نیوەی مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لەساڵانی 2014و 2015و 2016 بدرێت و نیوەکەیتریش بەزوترین کات چارەسەر بکرێ.