زیندانیانی سیاسی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری شه‌هیدان ده‌كه‌ن

24.01.2021
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 24ی كانونی یه‌كه‌می 2021 ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیانی سیاسی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیستیان كرد و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌رپرسی ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌ری زیندانیانی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پێشوازیان لێكرا .

مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانی زیندانیانی سیاسی‌ گه‌یاندنی په‌یامی سوپاسگوزاری‌ بوو به‌ وه‌زیری شه‌هیدان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌ردوامانه‌ی كه‌ ده‌یدات بۆ خزمه‌تكردنی زیندانیانی سیاسی و پاراستنی ماف و شایسته‌كانیان، هه‌روه‌ها ئه‌و زیندانه‌ سیاسیانه‌ی كه‌ كێشه‌ی موچه‌یان هه‌بوو له‌لایه‌ن وه‌زیری شه‌هیدانه‌وه‌ كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر كرا. لای خۆیانه‌وه‌ به‌رپرسانی حزبی سۆسیالیست دڵنیایی زیندانیانی سیاسیان كردووه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خزمه‌تكردنی زیندانیانی سیاسی.

ئه‌وه‌شیانخسته‌ڕوو كه‌ هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خزمه‌تكردنی زیاتری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.