
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یه‌نراوێك له باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه بڵاوده‌كاته‌وه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه " هەواڵی پێدانی مووچەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین، رایدەگەێنین".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:
لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێدانی مووچەکانی هێزەکانی
پێشمەرگە بەبێ لێبڕین، رایدەگەێنین: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و
وەزارەتی پێشمەرگە بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە قارەمانەکان
بەردەوامەو، لەم چوارچێوەیەشدا پاش راوێژ‌و گفتۆگۆی راوێژکارانی باڵای
هاوپەیمانان لەگەڵ بەڕێز وەزیری پێشمەرگە، دوای رەزامەندی بەرێز سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی وەزیران. بڕیاردرا ئەو بڕە هاوکارییەی کە لەلایەن
هاوپەیمانانەوە دابیندەکرا راستەوخۆ بخرێتە سەر ژمارە حیسابی وەزارەتی
پێشمەرگە، لەو رێگەیەوەش بڕی هاوکارییەکە وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت
بەلیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەو بڕیارە دوای ئاراستەی دروستی هەنگاوەکانی چاکسازی دێت لە
وەزارەتی پێشمەرگە، کە بەهاوکاری هاوپەیمانان بەردەوامی هەیە بۆ دروستکردنی
هێزێکی سەربازی سەردەمیانە. لەمڕوەشەوە هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی
پێشمەرگە چڕترکراونەتەوە، بۆ ئەوەی قەبارەی هاوکارییەکان باشتر‌و فراونتر
بکرێت و لەهەنگاوەکانی دادێی پڕۆسەی "رێکخستنەوەو یەکخستنەوەدا" سەرجەم
هێزەکان بگرێتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052